لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 13 هەزار ئاگر لە عێراق کەوتوونەتەوە

06-07-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هاوئاهەنگیکارى رۆژنامەڤانیى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیى عێراق دەڵێت، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 13600 ئاگر لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق کەوتوونەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، 48%ی ئاگرکەوتنەوەکان بەهۆی شۆرتی کارەباوە بوون.
 
نوئاس سەباح شاکر، هاوئاهەنگیکارى رۆژنامەڤانیى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیى عێراق رۆژی پێنجشەممە 06-07-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە هۆکاری جیاواز 13600 رووداوی کەوتنەوەی ئاگرمان لە 15 پارێزگای عێراق تۆمار کردووە."
 
هاوئاهەنگیکارى رۆژنامەڤانیى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیى عێراق ئاماژەی بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکان کرد و گوتی، "48%ی ئەو ئاگرانە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، دواتر هۆکاری سووتاندنی بە ئەنقەست، فڕێدانی جگەرە، کاری بێ مەبەست و بەکارهێنانی هەڵەی پلاکی کارەبا و هۆکاری دیکە هەبووە."
 
بەشێک لەو ئاگرانە بەربوونەتە بەروبوومی جووتیاران؛ نوئاس سەباح شاکر گوتی، "بەراورد بە ساڵی رابردوو، سووتانی بەروبوومی جووتیاران، بەتایبەت گەنم و جۆ، کەمتر بووە."
 
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیى عێراق، ساڵی رابردوو 32477 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق تۆمارکران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."