دیلان غەفوور: سەردانی عێراقچی و سەباغ بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنیی ناوچەکەیە

06-12-2024
پەیمان محەممەد
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دیلان غەفوور، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی سەردانەکەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و بەسام سەباغ، وەزیرى دەرەوەى سووریا بۆ بەغدا بە رووداوی گوت، ''جگە لە کۆبوونەوە سێقۆڵییەکەیان لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی پەرلەمانیش دەکەن".
 
بەگوتەی دیلان غەفوور، بڕیارە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی بەشێک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە هەر سێ وەزیرەکانی دەرەوە بکات و کۆبوونەوەیەک رێکبخرێت.
 
وەک سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی دا، ئامانجی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی گۆڕانکاری و دۆخی ئەمنیی ئێستای سووریایە.
 
دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) و هاوپەیمانەکانی لە لایەک و گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیاش لە لایەک، هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سووریا دەستپێکردووە و تائێستا کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شارەکانی حەلەب و حەمایان راگەیاندووە. 
 
پێشتر لە 1-11-2024، لەگەڵ ئاڵۆزبوونى دۆخى سووریا، وەزیرانى دەرەوەى عێراق و سووریا بە پەیوەندیی تەلەفۆنى ئەو دۆخەیان تاوتوێ کرد، هەمان رۆژ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى ئێران پەیوەندیی تەلەفۆنى لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران ئەنجامدا لەبارەى مەترسییەکانى دۆخى سووریا لەسەر ناوچەکە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.