لەسەر رێگەی بەغدا - دیالە 7 ئەندامی خێزانێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

07-02-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
رووداو
رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکى هاتووچۆدا، کە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکدا لەسەر رێگەی پارێزگاى دیالە و بەغدا حەوت ئەندامى یەک خێزان گیانیان لە دەستدا.
 
بەگوێرەى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی رووداو، کە لە سەرچاوەیەکى ئەمنى دیالە دەستیکەوتوون، رووداوەکە کاژێر پێنجی بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى، 7ى شوباتى 2025 روویداوە.
 
رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکى جۆرى سکانیا لەسەر رێگەی  بەغدا - دیالە لە نزیک دەروازەى بەغدا روویداوە.
 
ئەمڕۆ هەینى، 7ى شوبات عەقید هەیسەم سەلمان شەمەری، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند؛ شۆفێرى بارهەڵگرەکە  دەستگیر کراوە و لە بنکەیەکى پۆلیسە بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکاریى رووداوەکە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە گوتى: "سەرجەم قوربانییەکان خەڵکى ناحیەى جەدید شەت-ن لە سنوورى پارێزگاى دیالە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

قاسم ئەعرەجی: خەڵاتەکەی یانەی زاخۆ دەستکەوتێکی شەرەفمەندانە و جێگەی شانازییە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی زاخۆ دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی "باشترین هاندەری جیهان" لەلایەن فیفاوە و دەڵێت، ئەو دەستکەوتە بەرجەستەکردنی واتاکانی مرۆڤایەتییە.