رێگری لە دزەپێکردنی 60 هەزار حەبی کاپتاگۆن کرا کە دەیانویست بە باڵۆن بینێرنە عێراق

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق دەستبەسەرداگرتنی 60 هەزار حەبی هۆشبەری لە جۆری کاپتاگۆن لە بیابانی ئەنبار راگەیاند کە قاچاخچییەکان ویستوویانە بە باڵۆن بیپەڕێننەوە.
 
عەقید حەیدەر محەممەداوی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هەواڵگریی سەربازیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 07-02-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنێکدا، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی لە بەشی هەواڵگری و ئاسایشی فیرقەی پێنجی پیادە، پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری و هەوڵە مەیدانییە بەردەوامەکان، توانییان دەست بگرن بەسەر 60 هەزار حەبی هۆشبەر لە جۆری (کاپتاگۆن)."
 
سەبارەت بە شێوازی گواستنەوەی ئەو مادە هۆشبەرانە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هەواڵگریی سەربازی گوتی: "ئەم بڕە مادەیە ئامادەکرابوو بۆ قاچاخچێتی لە رێگەی باڵۆنەوە کە ئامێری (GPS)ی پێوە بووە لە بیابانی ئەنبار، بەڵام بەر لەوەی بگاتە شوێنی مەبەست، هەوڵەکە پووچەڵکرایەوە."
 
ئەو باڵۆنە بە شێوەیەک ئاراستە دەکرێت لە شوێنێکی دیاریکراو بنیشێتەوە، تاوەکو بەربەستی پاسەوانی سنوور تێپەڕێنێت.
 
عەقید حەیدەر محەممەداوی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی ئەمنی بەرفراواندایە بۆ بنبڕکردنی سەرچاوەکانی مادەی هۆشبەر و راوەدوونانی ئەو کەسانەی تێوەگلاون.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تەنیا پار، توانیویانە 1201 تۆڕی بازرگانیی مادەی هۆشبەر هەڵبوەشێننەوە کە 1030 تۆڕیان نێوخۆیی و 171 تۆڕی نێودەوڵەتی بوون. هەروەها دەستیش بەسەر 14  تۆن و 20 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی

سەعد مەعن: تاوەکو ئێستا 2250 چەکداری داعش گوازراونەتەوە و سنوورەکان پارێزراون

سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیێنێت، پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش لە رێگەی ئاسمان و وشکانییەوە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار چەکدار گوازراونەتەوە؛ دووپاتیشی دەکاتەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە بەشێکی سەرەکین لە سیستمی بەرگریی عێراق.