پەرلەمانى عێراق بۆ تاوتوێکردنی رۆڵی چاودێریی خۆی کۆدەبێتەوە

07-03-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پەرلەمانى عێراق کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ تاوتوێکردنى رۆڵى چاودێریى خۆی دەکات. ئەندامێکى لیژنەى یاساییش دەڵێت، کۆبوونەوەکە لەسەر بنەماى واژۆى چەند پەرلەمانتارێک دەبێت.
 
فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق خشتەى کۆبوونەوەى رۆژی 10ى ئادارى بڵاوکردەوە کە یەک بڕگەیە و تایبەتە بە تاوتوێکردنى رۆڵى چاودێریى پەرلەمان.
 
7ى ئادارى 2024، دارا سێکانیانى، ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێكدایە کە ژمارەیەک پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردەوە بۆ تاوتوێکردنى دەسەڵاتى چاودێریى پەرلەمان و پارێزبەندى پەرلەمانتاران، ئەوەش دوای ئەوەی لە چەند رۆژى رابردوودا ئەندامێکى پەرلەمان لەلایەن دادگەوە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکرا".
 
هادی سەلامی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دوو رۆژ لەمەوبەر دەستگیرکرا و ئەمڕۆ پێنجشەممە ئازاد کرا، دواى ئەوەى لەلایەن وەزارەتى بازرگانیى عێراقەوە بە تۆمەتى ناوزڕاندن سکاڵا دژى تۆمارکرا.
 
ئەو رۆژەى هادی سەلامی دەستگیرکرا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویکردەوە، پەرلەمانتار تەنیا لەکاتێکدا پارێزبەندی هەیە کە بە ئەنجامدانی تاوانێک تۆمەتبار کرابێت، بەڵام کەتن و سەرپێچی پێویست بە هەڵگرتنی پارێزبەندی ناکات.
 
دارا سێکانیانى ئاماژەى بەوەدا کە یەکێک لەو پرسانەى دیکە لەو کۆبوونەوەیەى پەرلەماندا باسی لێدەکرێت دەسەڵاتى پەرلەمانتارانە لە چاودێری و چۆنێتى لادانى ئەو رێگرییانەى کە بۆ ئەو ئەرکە لە بەردەمیاندایە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.