رووداو دیجیتاڵ
هەردوو راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و بەریتانیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە پێویستیی راگرتنی شەڕ و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ کردەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 7ی ئاداری 2026، نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، قاسم ئەعرەجی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ جۆناسان نیکۆلاس پاوڵ، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا ئەنجامداوە.
نووسینگەکە دەڵێت، "لە پەیوەندییەکەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و لەندەن کرا و تیشک خرایە سەر قەیرانەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی."
بەپێی راگەیێندراوەکە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردووەتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاڵۆزییەکان و راگرتنی شەڕ. ئەعرەجی و پاوڵ "هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندن، بە ئاراستەی دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی کە ببێتە هۆی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ