رووداو دیجیتاڵ
گرووپە چەکدارەکانی عێراق نزیک لە ئێران کە خۆیان بە موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەناسێنن، دەڵێن، لە 24 کاژێری رابردوودا 23 هێرشیان ئەنجامداوە.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، ئەمڕۆ شەممە 7ی ئاداری 2026 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 24 کاژێری رابردوودا 23 هێرشیان ئەنجامداوە کە تێیاندا دەیان درۆن و مووشەکیان ئاراستەی ئامانجەکانیان لە عێراق و ناوچەکە کردووە.
یەکێک لەو شوێنانەی کراوەتە ئامانج بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریایە لە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
گرووپی (سەرایا ئەولیا دەم) کە سەر بە گرووپی موقاوەمەی ئیسلامییە لە عێراق، بەرپەرسیارێتیی خۆی لەو هێرشانە راگەیاند کە گوایە بە مووشەک کردوویەتییە سەر بنکەکە.
یەکێکی دیکە لە هێرشەکان بۆ سەر کێڵگەی رومێڵەی باکوور بوو لە پارێزگای بەسرە، کە 50 کیلۆمەتر لە باشووری ناوەندی پارێزگاکەوە دوورە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ