عێراق و فەرەنسا تاوتوێى گرێبەستە سەربازییەکانى نێوانیان دەکەن

07-05-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانى عێراق و باڵیۆزى فەرەنسا پەیوەندیى دووقۆڵى و گرێبەستە ئابوورییەکان و پاڵپشتیى کەرتى سەربازیى عێراق تاوتوێ دەکەن.
 
محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ پارتیک دۆرێل، باڵیۆزى فەرەنسا لە عێراق کۆبوونەوە، باسیان لە پەیوەندى دووقۆڵى و پەرەپێدانى و هاریکاریکردن لە بوارەکانى ئابوورى و بووژاندنەوە کرد.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوى نووسینگەى رۆژنامەڤانى سەرۆکوەزیران، لەو کۆبوونەوەیەدا سوودانى ئاماژەى بە کرانەوەى عێراق کردووە بە رووى هاوبەشى بەرهەمدار لەگەڵ کۆمپانیا فەرەنسییەکان، بەتایبەت لە بوارى رۆڵ بینین لە بونیاتنانەوەى ژێرخان و بەهێزکردنى تواناى بەرگریى هێزە چەکدارەکان و هاریکارى لە بوارى نوێکاریى تەکنەلۆژیى سەربازى لە رێگەى ئەو گرێبەستانەى لەنێوانیان واژۆ کراوە، لەوانە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاى تالیسی فەرەنسى.
 
ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە ساڵى 2023 رەزامەندیى دا لەبارەى واژۆ کردنى گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای تالیس بۆ کڕینى سیستمى رادارى سەربازى بۆ چاودێرى.
 
گەورەترین گرێبەستى عێراق لەگەڵ کۆمپانیا فەرەنسییەکان لە کەرتى نەوتدا لەگەڵ کۆمپانیاى تۆتاڵە لە بەسرە، کە قەبارەکەى 27 ملیار دۆلارە.
 
قەبارەى ئاڵوگۆڕى ساڵانەى بازرگانیی نێوان عێراق و فەرەنسا بە زیاتر لە 1.7 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.