عەلى فالح زەیدى کارنامەى حکومەتەکەى رادەستى پەرلەمان کرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

عەلى فالح زەیدى، راسپێدراو بۆ پێکهێنانى حکومەت، کارنامەى حکومەتەکەى رادەستى پەرلەمان کرد.گوتەبێژى هاوپەیمانى نەسر پێشبینی دەکات ناوەراستى هەفتەى داهاتوو لە پەرلەمان دەنگ لەسەر کابینەى حکومەتەکە بدرێت. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 7ـی ئایارى 2026، عەلى فالح زەیدى، راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق  کارنامەى حکومەتەکەى رادەستى، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکى پەرلەمان کرد.
 
 بەگوێرەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق، هەیبەت حەلبووسی فەرماندیداوە بە گشتاندنى ئەو کارنامەیە بۆ سەرجەم پەرلەمانتاران بۆ تاوتوێکردنى.
 
عەقیل ردێنی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "پێشبینی دەکرێت ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەت و کارنامەکەی لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت".
 
  بەگوێرەی دەستوور، دەبێت پەرلەمانی عێراق کارنامە و ئەندامانی کابینەی حکومەت پەسەند بکات بۆ ئەوەی دەستبەکار بن. 
 
لە 26ی نیسانەوە، عەلی فالح زەیدی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ راسپێردراوە کە 30 رۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئەو هەنگاوە.
 
هەیبەت حەلبووسی رایگەیاند کە پەرلەمان ئامادەیە بۆ دیاریکردنى رۆژى دانیشتنى پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کارنامەکە و ئەندامانى کابینەى حکومەتى نوێ .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی بردنە ژوورەوەی عەجاج  بۆ دادگە

لە ژووری دادگەیی عەجاج چی روویدا؟

لە رێوشوێنکی ئەمنیی تووندا دادگاییکردنی عەجاج تکریتی، ناسراو بە "جەلادەکەی نوگرەسەلمان" لە دادگەی رەسافە لە بەغدا بەڕێوەچوو. لەنێو هۆڵی دادگەدا کە میدیاکان و کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال رووبەڕووی جەلادەکە ببوونەوە، گەواهی ناخهەژێن لەسەر سەردەمی نوگرەسەلمان دران و دواجاریش دانیشتنەکە بۆ 14ی ئایار دواخرا.