کارەبای عێراق بۆ رووداو: بەستنەوەی کارەبا بە تورکیا 100% تەواو بووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ  
  
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبای عێراق بە تورکیا لە رووی تەکنیکییەوە بەتەواوی کۆتایی هاتووە و بەم نزیکانە کارا دەکرێتەوە، بەهۆیەوە 600 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی زیاد دەبێت. بۆ ئەو مەبەستەش هاوئاهەنگییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە.
 
ئەحمەد موسا عەبادی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 7ی ئایاری 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبای عێراق بە تورکیا تەواوی کارە تەکنیکی و ئەندازەییەکان بە رێژەی 100% کۆتاییان هاتووە و تەنیا هەندێک رێکاری کارگێڕی ماون."
 
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا چاوەڕێی پەسندکردنی یاسای بودجە دەکەن بۆ ئەوەی شایستە داراییەکان و پارەی پێویست بۆ پڕۆژەکە تەرخان بکرێت و بە فەرمی دەست بەکار بێت.
 
حکومەتی عێراق، دوو هێڵی سەرەکی بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکردووە کە بریتین لە هێڵەکانی (جەزیرە - موسڵ) و (سلۆپی - فایدە). بە خاکی هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێ، بەڵام بە تۆڕی کارەبای نیشتمانیی عێراقەوە بەستراونەتەوە.
 
ئەحمەد موسا عەبادی، گوتی: "هاوئاهەنگییەکی ئاستبەرز و بەردەواممان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە." 
 
بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، ئەم پڕۆژەیە 600 مێگاوات کارەبا بۆ عێراق دابین دەکات. پێشتر ئەم هێڵە هەبووە، بەڵام بەهۆی هەندێک گرفتەوە راگیرابوو؛ لە قۆناخی یەکەمدا 300 مێگاواتی لێ وەردەگیرا و دواتر بۆ 600 مێگاوات زیاد کرا. ئێستا دوای چارەسەرکردنی هەموو کێشە تەکنیکییەکان، ئامادەیە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کارا بکرێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی بردنەژوورەوەی عەجاج بۆ دادگە

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ رووداو: عەجاج دانی بە تاوانی دەستدرێژی و برسیکردن دا ناوە

ئەمڕۆ لە دادگەی رەسافەی بەغدا، عەجاج "جەلادەکەی زیندانی نوگرەسەلمان" بە ئامادەبوونی دەیان شایەتحاڵی نێو زیندانەکە دادگەیی دەکرێت. گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، عەجاج دانی بە تاوانی دەستدرێژیکردنە سەر کچانی زیندانەکە و برسیکردنی زیندانیکراوەکان دا ناوە.