سەدر هەڕەشەی مانگرتن لە خواردن دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە هەڕەشەی ئەوە دەکات کە مانگرتن لە خواردن رادەگەیێنێت، ئەگەر لە ماوەی 15 رۆژدا خواردنی چەکدارانی گرووپی سەرایا سەلام باشتر نەکرێت.
 
ئەو هەڕەشەیەی موقتەدا سەدر لە هەشت بڕیاردا بووە کە نووسینگەکەی رۆژی پێنجشەممە، 7ی ئایاری 2026 بڵاویکردووەتەوە، لەبارەی دۆخی خواردنی چەکدارانی گرووپی سەرایا سەلام کە سەر بەو رەوتەیە.
 
لە یەکێک لە بڕیارەکاندا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەگەر خۆراکی چەکدارەکانی سەرایا سەلام لە 15 رۆژدا باش نەکرێن، مانگرتن لە خواردن رادەگەیێنێت وەک هاوخەمییەک بۆ چەکدارەکان و خێزانەکانیان.
 
سەدر ئاماژەی بەوە داوە کە ئەگەر خواردنی فەرماندەکانی سەرایا سەلام لە چەکدارەکانیان باشترە، داوایان لێدەکەم هەتاوەکو رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەرى ئیسلام بەڕۆژوو بن کە ئەم ساڵ 25ی ئابی داهاتووە.
 
ئەو بڕیارانەی موقتەدا سەدر دوای ئەوە بووە کە راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی خواردنی چەکدارانی سەرایا سەلامی پێگەیشتووە.
 
سەدر بڕیاری داوە کە لێکۆڵینەوە لە خراپیی دۆخی خواردنی ئەو چەکدارانە بکرێت و بەرپرسانی ئەو پرسە بانگهێشت بکرێن، هەروەها خۆراکی وشکیان بۆ دابین بکرێت و لە ماوەی سێ رۆژدا پێیان بگات.
 
سەرایا سەلام گرووپێکی چەکداریی نێو حەشدی شەعبییە، کە سەر بە رەوتی نیشتمانیی شیعەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک عەموودی کارەبایی لە عێراق. وێنە: AFP

کارەبای عێراق بۆ رووداو: بەستنەوەی کارەبا بە تورکیا 100% تەواو بووە

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبای عێراق بە تورکیا لە رووی تەکنیکییەوە بەتەواوی کۆتایی هاتووە و بەم نزیکانە کارا دەکرێتەوە، بەهۆیەوە 600 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی زیاد دەبێت. بۆ ئەو مەبەستەش هاوئاهەنگییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە.