لە ئەنبار 40 کەس بەهۆی خواردنی بەرگر ژەهراوی بوون

07-06-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی خواردنی بەرگر لە خواردنگەیەکی فەلوجە لە ئەنبار، 40 کەس ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
 
ئەمڕۆ شەممە، محەممەد دەڕاجی، گوتەبێژی تەندروستیی ئەنبار بە رووداوی گوت، "بەهۆی خواردنی بەرگر لە یەکێک لە خواردنگەکانی فەلووجە، 40 کەس ژەهراوی بوون."
 
دەڕاجی گوتی، "دوای ناردنی بۆ پشکنین دەرکەوتووە، گۆشتی بەرگرەکە تێکچووە و هاوردەکراو بووە، کە ئەوە هۆکاری سەرەکی تێکچوونی تەندروستیی هاووڵاتییەکان بووە."
 
گوتەبێژی تەندروستیی ئەنبار دەڵێت، "خواردنگەکە ناوی (فایکینک بەرگر)ـە و تایبەتە بە خواردنە خێراکان؛ لەلایەن تیمەکانی چاودێری تەندروستییەوە داخراوە و لێپێچینەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەن و کارمەندە کەمتەرخەمەکان دەکرێت."
 
بە گوتەی محەممەد دەڕاجی، "ژەهراویبووەکان نێردراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فەلووجەی فێرکاری و ئێستا تەندروستییان باشە."

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە