کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و وەزیری دارایی عێراق دواخرا

07-08-2024
مالیک محەممەد
وێنەی تەیف سامی، لە کۆبوونەوەیەکی پێشووی لەگەڵ لیژنەی دارایی
وێنەی تەیف سامی، لە کۆبوونەوەیەکی پێشووی لەگەڵ لیژنەی دارایی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بڕیاربوو ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە مووچە و بودجە کۆببنەوە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی بە رووداوی گوت، "وەزیری دارایی بێ ئەوەی هۆکارەکەمان پێ بڵێت، کۆبوونەوەکەی دواخستووە."
 
پەیامنێری رووداو لە بەغدا لە باسی هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوە کرد، وەزیری دارایی بە ئەندامانی لیژنەکەی گوتووە کە "تەندروستیم باش نییە" و ناتوانێت بەشداربێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی ئابی 2024، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکەمان پێنەگوتراوە، بەڵام ئەگەر هەیە رۆژی پێنج شەممە ئەو کۆبوونەوەیە بکەین". 
 
بڕیارە لە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ناسەقامگیریی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، خەرجکردنی بودجەی پڕۆژە و کۆمپانیاکان، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکە بکرێت.
 
لەبارەی سرووشتی نەخۆشییەکەی تەیف سامی، وردەکاریی زیاتر بە لیژنەکە نەدراوە.
 
لە وەڵامی ئەوەی ئەگەر نەخۆشییەکەی کاتێکی زیاتر بخایێنێت بۆ چاکبوونەوە، کاریگەری لەسەر دابەشکردنی مووچە دەبێت؟ زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە بەغدا گوتی، "وردبینییەکان هەموو تەواوبوون، بەڵام کێشەی نەختینە لە عێراق هەیە، بۆیە بۆ دابەشکردنی کۆتایی مووچە، واژۆی وەزیری دارایی پێویستە."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زۆنگاوەکانی عێراق.

کشتوکاڵی پارێزگای زیقار: ئاوی زۆنگاوەکان بۆ نزیکەی 75 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پارێزگای زیقار دەڵێ، بەهۆی شەپۆلی ئەم دواییەی بارانبارینەوە ئاستی ئاو لە زۆنگاوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم بەرزبوونەوەیەی ئاو "ئومێدی لای دانیشتووانی ناوچەکە، بەتایبەتی ئاژەڵداران و جووتیاران بۆ بووژانەوەی ژینگەیی و ئابووری دروستکردووە."