رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچەی وەندی کەربەلا، لە کاتی کۆنکرێتکردندا پایەکانی پردێک رووخا، بەهۆیەوە ژن و پیاوێک گیانیان لەدەست دا، کە هاوژینی یەکدین و 6 کەسیش بریندار بوون.
سەلیم کازم، گوتەبێژی تەندروستیی کەربەلا رۆژی یەکشەممە 07-09-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "داڕمانەکە بە شێوەیەکی کتوپڕ و لەکاتی کۆنکرێتکردندا روویدا و بەسەر دوو ئۆتۆمبێلێکدا کەوت، کە بە ژێر پردەکەدا تێدەپەڕین."
گوتەبێژی تەندروستیی کەربەلا گوتی، "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو کەس گیانیان لە دەستداوە، کە ژن و پیاوێکن و هاوژینی یەکدین."
ژنەکە ناوی مونا عەبدولموحسین کازمە و تەمەنی 47 ساڵە، پیاوەکەش ناوی جەعفەر حوسێن عەلییە و تەمەنی 56 ساڵە و دانیشتووی شاری سەدرن لە بەغدا.
بە گوتەی سەلیم کازم، بەهۆی رووداوەکە 6 کەس بریندار بوون، سێ سووریایی، دوو ئەفغانی و عێراقییەکن، بەڵام برینەکانیان سووکە و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی حوسێنییە کران، ئێستا نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ