رووداو دیجیتاڵ
پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی عێراق لە بەغدا بە بەشداری وەشانخانەی 23 وڵاتی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، ئەورووپی و ئەفریقی دەستیپێکردووە و 10 رۆژ بەردەوام دەبێ.
ئیبراهیم هەنی، لە وەزارەتی رۆشنبیری قەتەر دەڵێت: "هەموو ساڵێک پێشەنگاکە لە پێشکەوتنی بەردەوامدایە، ماشەڵڵای خوای لێبێت، باشترین ئامادەکاریی بۆ کراوە. خەڵکی عێراق رۆشنبیری و زانیارییان خۆش دەوێ، خەڵکێکی زۆر رۆشنبیر و نایابن".
ئەیلوول جاسم، بەشداربووی پێشانگاکەیە و باس لەوە دەکات، "لێرەدا پێویستە مرۆڤ ئاشنای کوولتور و رۆشنبیری وڵاتانی دیکە بێت، بۆیە رۆژانی پێشانگاکە نایابن. پێویستە سوودی لێوەربگرین، لێوەی فێربین و بزانین کامیان نایابە".
لە پێشانگەکەدا وەشانخانەی هەرێمی کوردستانیش بە کتێبی چاپکراوی کوردی و زمانی دیکە بەشدارن.
کاروان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی بە رووداوی گوت: "ئەوەی بەلامانەوە گرنگە نێوەڕۆکی کتێبەکە نەک ناوی نووسەرەکە، گرنگە کتێبەکە خزمەتی بیری مرۆڤایەتی و نیشتمانی و نەتەوەیی پێشکەوتخوار بکات."
پێشانگاکە دروشمی "100 نوونی عێراقی" بەرز کردووەتەوە وەک ئاماژەیەک بۆ ژنان، ئەمەش وەکو رێزلێنانێک لە دەستکەوتەکانی ژنانی داهێنەری عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا.
رەیا عاسی، نووسەر و شێوەکار ئاماژە بەوە دەدات: "بەردەوام دەیڵێمەوە، رۆشنبیری و دەوڵەت بەم ژنانە پێشکەتووە و پێش دەکەوێ، بۆیە بەکارهێنانی پتی (ن) گوزارشتە بۆ هەموو شتێک".
پێشانگاکە رۆژی 13ـی کانوونی یەکەمی 2023 کرایەوە و تاوەکو 23ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ