سوودانی بەڵێنی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە ناوچەیەکی بەغدا دەدات

08-02-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانی لەگەڵ نوێنەرانی ناوچەی تەی بەغدا کۆبووەوە و بەڵێنی دا بە دروستکردنی قوتابخانە و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 8ـی شوباتی 2025، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە نوێنەرانی ناوچەی تەی لە باکووری شاری کازمییەی بەغدا کرد". 

 

 

 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە "محەممەد شیاع سوودانی گوێی لە داواکارییەکانی خەڵکی ناوچەکە گرتووە، بەتایبەتی ئەو کەموکورتییانەی لە رووی خزمەتگوزارییەوە هەن، لەگەڵ داواکارییە پێویستەکانی ژیانی خەڵکەکە؛ هەروەها دابینکردنی باڵەخانەی قوتابخانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دوو دەوامی و سێ دەوامی."
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا فەرمانی کردووە بە ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانە، هەروەها لایەنە بەرپرسەکانی راسپاردووە بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی خزمەتگوزاریی تەندروستی، دەستنیشانکردنی کەموکوڕییەکانی ژێرخانی ناوچەکە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قسە بۆ رۆژنامەڤانان دەکات. وێنە: AA

گوتەبێژی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا: وەڵامەکەی ترەمپ ئاماژەیەکی ئەرێنییە

گوتەبێژی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ رووداو کۆتایی بەو "تەمومژە" هێنا کە لەسەر بەربژێرکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەبوو. ئاماژە بەوەش دەدات، لێکتێگەیشتن لەنێوان نووری مالیکی و سەرۆک بارزانی دا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە