لە دیالە بەهۆی راکردنی زیندانییەک 7 ئەفسەر و پۆلیس دەستبەسەر کران

08-02-2026
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی دیالە دەستگیرکردنەوەی ئەو زیندانییەی راگەیاند، کە دوو رۆژ لەمەوبەر لە زیندانییەکی شاری بەعقوبە رایکردبوو؛ بەهۆی رووداوەکەشەوە سێ ئەفسەر و چوار پۆلیس دەستبەسەر کران.
 
رۆژی یەکشەممە 08-02-2026 عەمید هەیسەم سەلمان شەمەری، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای هەوڵێکی چڕ و بەردەوام، شەوی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەو زیندانییەی لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوان لە بەعقوبە رایکردبوو، دەستگیر کرایەوە."
 
زیندانییەکە ناوی (هومام مستەفا عوبەیدی)یە. رەشاد تەمیمی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو کەسە بە تۆمەتی کوشتنی باوکی دەستگیر کرابوو، بەهۆی ئەوەی تووشبووی نەخۆشیی ئایدز بووە، لە ژووری تاکەکەسیدا زیندانی کرابوو.
 
رووداوی راکردنەکە ئێوارەی رۆژی هەینی لە زیندانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوان لەنێو فەرماندەیی پۆلیسی دیالە روویدابوو.
 
سەبارەت بە لێپرسینەوە لەگەڵ پاسەوانانی زیندانەکە، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی گوتی، "لەسەر ئەو رووداوە سێ ئەفسەر و چوار کارمەندی دیکەی پۆلیس کە لە کاتی رووداوەکەدا لە ئەرکدا بوون، دەستبەسەر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی

چوارچێوەی هاوئاهەنگی: بڕیاری شەڕ و ئاشتی تەنیا مافی دەوڵەتە

چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان رایدەگەیێنێت، بڕیاری شەڕ و ئاشتی تەنیا مافی دەوڵەتە و هێرشکردنە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی بە "پێشێلکردنی سەروەری" ناو دەبات، بەڵام لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەیاندا هیچ ئاماژەیەکیان بەو هێرشە نەکرد کە کرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهید بوون.