وەزیری بەرگریی عێراق لەناکاو دۆخی سەربازان بەسەردەکاتەوە و تووشی شۆک دەبێت

08-04-2023
نەهرۆ محەممەد
.
.
نیشانەکردن سەبات عەباسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە بودجەی عێراقدا ساڵانە زۆرترین پارە بۆ وەزارەتی بەرگری و ئاسایش تەرخان دەکرێت، بەڵام بەشێکی بە گەندەڵی بەهەدەردەچێت. بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگادربوونیش لە دۆخی سەربازان، وەزیری بەرگریی عێراق بە تاکسییەک چوو و دۆخی سەربازانی لە بەغدا بەسەرکردەوە، تووشی شۆک بوو لەوەی بینیی.
 
لە رەشنووسی بودجەی ئەمساڵدا زیاتر لە 29 تریلیۆن دینار بۆ بەرگری و ئاسایش تەرخانکراوە.
 
سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق بە تاکسییەکەوە بەڕێکەوت تاوەکو لەناکاو دۆخی سوپا ببینێت و بەسەریان بکاتەوە 
 
وەزیری بەرگریی عێراق بە دیمەنەکان کە لەسەردانە لەناوەکەی بینینی، تووشی شۆک بووە و دەڵێ " "ئەمە لە عێراقە؟ ئەمە سوپای عێراقە؟ شتی وەها گونجاوە؟ بەهیچ شێوەیەک بەمە رازی نابم".
 
ئەو شوێنەی سەردانی کردوون، فەرماندەیی فیرقەی شەشی پیادە، لیوای 23، فەوجی دووە لە نزیک بەغدا. 
 
وەزیر لە نزیکەوە لە ئامادەکردنی خواردنی سەربازانی کۆڵییەوە و دواتر بەربانگی لەگەڵ ئەفسەر و سەربازان کردەوە.
 
سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق بە فەرماندەی فەوجەکە دەڵێ "فەوجێک لە کۆتایی میحوەری نەینەوا لەسەر سنووری دهۆک بوو، خودا ئاگادارە زۆر خراپ و ماندوو بوو؛ شەرمم کرد قسەیان لەگەڵدا بکەم. (بەڵام) فەوجەکەتان لە بەغدایە، سەیری پیسیی چێشخانەکە بکە. ئەو خێمانە هەڵدەگری و شوێنیان بۆ دابین دەکەیت، سەربازان لە بەغدا بن و لە خێوەتەدا دابنیشن!". 
 
لە رەشنووسی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2023، بودجەی بەرگری و ئاسایش، زیاتر لە 29 تریلیۆن و 84 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە، کە دەکاتە 14.6٪ـی کۆی خەرجییەکان. 35.2٪ـی فەرمانبەرانی عێراق لە بواری سەربازییدان، کە بەسەر ژمارەیەک وەزارەت و دامەزراوەی ئەمنیدا دابەشبوون. 
 
لە رەشنووسی بودجەی  ئەمساڵدا، زیاتر لە 7 تریلیۆن و 849 ملیار و 981 ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی بەرگری تەرخان کراوە، کە وەزارەتەکە 453 هەزار 951  کارمەندی هەیە. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە