رووداو دیجیتاڵ
بۆ ساڵى سێیەم لەدواى یەک، نێردەى عێراق بۆ حەج پلەى یەکەمى لەلایەن وەزارەتى حەج و عومرەى سعودیەوە پێدرا، وەک باشترین نێردە کە خزمەتگوزارى پێشکێش بە حاجییەکانى کردووە.
بە گوێرەى راگەیێنراوێکى دەستەى حەج و عومرەى عێراق، سامى مەسعودى، سەرۆکى دەستەکە ئەو خەڵاتەى وەرگرتووە کە بە "لەبەیتم" ناسراوە.
ئەو خەڵاتە کە بە عێراق دراوە لە نێو ئەو وڵاتە ئیسلامییانەدا بووە کە نێردەیان بۆ حەجى ئەم ساڵ هەبووە ئەوەش لەپاى پێشکێشکردنى "باشترین خزمەنگوزارى" بۆ حاجییەکانیان.
نێردەى حەجى عێراق لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت: "ئەو خەڵاتە دانپێدانانێکى جیهانیى پلە باڵایە بەو هەوڵە بێوێنانەى دراون بۆ دەستەبەرکردنى خزمەتگوزاری بۆ حاجییەکان".
بنەماى دیاریکردنى براوەى ئەو خەڵاتە، کوالێتى خزمەتگوزارى لۆجستى، چاودێریى تەندروستى، رێنوێنى ئایینى و رێنمایی و ئاسانکارى ئەمنییە، نێردەى حەجى عێراق دەڵێت: "ئەمە سێیەم ساڵە دواى یەک ئەو خەڵاتە وەربگرین".
ئەمڕۆ یەکشەممە 8ى حوزەیرانى 2025 ، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران لە نووسینێکدا لە تۆڕى ئێکس پیرۆزبایی لە نێردەی حەج کرد بەبۆنەی بردنەوەی خەڵاتەکە و نوسیویەتی: "ئەمە ناوبانگێکی باش بۆ وڵاتەکەمان تۆمار دەکات و وادەکات شانازی بەم دەستکەوتە گرنگەوە بکەین".
ئەم ساڵ نزیکەى 40 هەزار حاجى لە عێراق و هەرێمى کوردستان بەشداریى فەریزەى حەجیان لە سعودیە کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ