لە بابل نۆ کەس بەتۆمەتى بەقاچاخبردنى 33 پارچە شوێنەوار دەستگیردەکرێن

08-07-2022
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئاژانسى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوەى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکردنى نۆ کەسی راگەیاند کە تۆمەتباربوون بە بەقاچاخبردنى 33 پارچە شوێنەوار لە سنوورى پارێزگاى بابل.
 
شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنى ئەو نۆ کەسەى بڵاوکردەوە کە لە لایەن هێزەکانى ئاژانسى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوەى فیدراڵى سەر بە وەزارەتى ناوخۆوە دەستگیرکرابوون. 
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە بابل باندێکى حەوت کەسی دەستگیرکراون کە هەشت پارچە شوێنەواریان پێبووە و ویستوویانە بە  قاچاخ بیانبەن.
 
لە ئۆپەراسیۆنێکى دیکەشدا لە هەمان پارێزگا، دوو کەسی دیکە دەستگیرکراون کە 25 پارچە شوێنەواریان پێبووە. 
 
10 شوێنەوارى مێژوویی لە پارێزگای بابل هەن؛ دیارترینیان شارى مێژوویی بابل و بورسیبان.
 
سزاى بازرگانیکردن بە پارچە شوێنەوار لە عێراق زیندانیکردنە کە ماوەکەى لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، لەگەڵ پێبژاردنى 100 هەزار دینار.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووباری دیجلە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: دوێنێ لە چرکەیەکدا 500 مەتر سێجا باراناو رژاوەتەوە نێو دیجلەوە

ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە عێراق و باشووری کوردستان کردووە، بووەتە هۆپی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبار و بەنداوەکان. بەڕێوەبەری بەنداوی موسڵ دەڵێت، ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەڕێژەیەکی باش بەرزبووەتەوە