مانگی ئاب هێڵی ئاسمانیی عێراق زیاتر لە 300 هەزار گەشتیاری گواستووەتەوە

08-10-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هێڵی ئاسمانی عێراقی، مانگی رابردوو زیاتر لە 1800 گەشتی کردووە و زیاتر لە 300 هەزار گەشتیاریشی گواستووەتەوە.
 
رۆژی سێشەممە 08-10-2024، مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە مانگی ئەیلوولدا هێڵی ئاسمانی عێراقی 1844 گەشتیی ئاسمانی ناوخۆیی و دەرەوەی وڵاتی کردووە". گوتیشی، "لە رێگەی ئەو گەشتانەوە 308 هەزار و 31 گەشتیاریی گواستووەتەوە".
 
کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی، کۆمپانیایەکی حکومییە و سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراقە؛ هێڵەکە گەشتی بۆ زیاتر لە 40 وڵات هەیە.
 
هێڵەکە 39 فڕۆکەی هەیە. ئێستا 27 فڕۆکەی هێڵەکە لەکاردان. رۆژی 31-08-2024 مەیسەم سافی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتبوو، لە دوو ساڵی رابردوودا 13 فڕۆکەی نوێیان کڕیوە، پێنج ئێیەرباسی مۆدێل 2022، دوو فڕۆکەی دریملاینەر، شەش فڕۆکەی ماکس؛ گوتیشی، چەند فڕۆکەیەکی دیکەش تاوەکو کۆتایی ساڵی 2027 وەردەگرن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.