رووداو دیجیتاڵ
بانکی رافیدەین، یەکێکە لە بانکە حکومییەکان رایگەیاند لە مانگی تشرینی دووەمدا زیاتر لە 15 ملیار و 500 ملیۆن دیناری لە قەرزە دواکەوتووەکانی وەرگرتووەتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی بانکەکە ئەمڕۆ دووشەممە 8-12-2025 بڵاویکردەوە، هەوڵە چڕەکانی فەرمانگە و لقەکانیان بووەتە هۆی گەڕاندنەوەی بڕی 15,516,565,628 دینار لە قەرزە کەڵەکەبووەکان.
بانکی رافیدەین ئاماژەی بەوەش کردووە، درێژە بە هەڵمەتەکانی وەرگرتنەوە و بەدواداچوونی مەیدانی دەدات، بە مەبەستی پاراستنی سامانی گشتی و بەهێزکردنی پابەندیی دارایی.
بانکەکە داوای لە سەرجەم ئەو کەسانە کردووە کە قەرزیان لایە و لە دانەوەی دواکەوتوون، سەردانی لقەکانیان لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی پاکتاوی دارایی. هاوکات هۆشداریی دەدا کە بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی قەرزەکانیان نادەنەوە و یاسای وەرگرتنەوەی پارەی دەوڵەت و سزای دواکەوتنیان بەسەردا دەسەپێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ