رووداو دیجیتاڵ
تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی جەنگ لە پارێزگای بەسرە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس و برینداربوونی دووی دیکە لە هەمان خێزان.
عەقید عەزیز هاشم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای بەسرە، ئەمڕۆ یەکشەممە 09-02-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ لە بیابانی رومێلە لە رۆژئاوای پارێزگای بەسرە روویداوە."
بە گوتەی عەقید هاشم، خێزانەکە جووتیار بوون و لە کاتی کارکردن لە کێڵگەی تەماتەکەیان، مینێکی بەجێماوی جەنگ پێیاندا تەقیوەتەوە و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی بەسرە ئاماژەی بەوە کرد، مینەکە بۆ جەنگی ساڵی 1991 دەگەڕێتەوە.
دوای رووداوەکە، تەرمەکان رەوانەی دادپزیشکی کران و بریندارەکانیش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە گوێزرانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ