دادی عێراق بۆ رووداو: 67 هەزار کەس لە زیندانەکانن

09-03-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، 67 هەزار زیندانی لە زیندانییەکانی عێراق هەن، راشیگەیاند پرۆسەی ئازادکردنی زیندانییان بە یاسای لێبووردنی گشتی دەستیپێکردووە. 
 
ئەحمەد لعێبی، گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 09-03-2025 ئەو ئامارەی دایە رووداو و رایگەیاند، یاسای لێبوردنی گشتیی کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەوهۆیەوە ژمارەیەک زیندانی ئازاد کراون.
 
گوتبەێژی وەزارەرتی دادی عێراق گوتی،  ئازادکردنی زیندان پەیوەندی بە وەزارەی دادوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە هەیە، دوای ئەوەی بڕیارەکە پلەی کۆتایی لە دادگەی تەمیز وەردەگرێت، ئەو کاتە زیندانییان لە زیندانەکانی وەزارەتی داد ئازاد دەکرێن. 
 
ئەو زیندانیانە لە 30 بەندیخانەدان، کە هەزار و 600 زیندانیی بیانین. 85 منداڵیش لەگەڵ دایکیان لە زیندانەکاندان.
 
یاسای لێبووردنی گشتی لەگەڵ هەمواری یاسای باری کەسێتی و یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان بە یەک پاکێج لە رۆژی 21-1-2025 لە پەرلەمانی عێراق پەسندکران.
 
یاساکە داواکاری سەرەکی سوننەکان بوو، چونکە پێیانوابوو خەڵکێکی زۆری سوننە بەبێ ئەوەی تاوانیان کردبێت لە زیندانەکانن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەحیم عەبودی، ئەندامی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمە، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)ـی تۆڕی میدیایی رووداو

رەوتی حیکمە: ڤیتۆ لەسەر هیچ بەربژێرێکی پۆستی سەرۆکوەزیران نەماوە و مالیکی و سوودانی لە پێشەوەن

ئەندامێکی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمە رایدەگەیێنێت، لە دوای دانیشتنی دووەمی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، هیچ ڤیتۆیەک لەسەر هیچ بەربژێرێک نەماوە و ئێستا "نووری مالیکی" و "محەممەد شیاع سوودانی" بەربژێری سەرەکین بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، جەختیش دەکاتەوە ئەگەر لەناو چوارچێوەکەدا نەگەیشتنە رێککەوتن، پەنا بۆ "بەربژێری سازان" دەبەن.