لە نەینەوا دایکێک و منداڵە حەوت ساڵانەکەى دەکوژرێن

09-05-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ژنێک لە نەینەوا دواى کوشتنى سەردەبڕدرێت و دواتر منداڵە حەوت ساڵانەکەشی دەکوژرێت. پۆلیسى پارێزگاکە دەڵێت: "ئەو ژنە لەلایەن خوشکى هاوژینەکەیەوە کوژراوە."
 
بەگوێرەى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، رووداوەکە لە گوندێکى قەزاى تەلەعفەرى نەینەوا بووە، "ئەو ژنەى کوژراوە تەمەنى 28 ساڵە، لەدواى کوشتنى سەربڕدراوە، دواتر بکوژەکانی کە دوو کەس بوون، منداڵە حەوت ساڵانەکەشیان کوشتووە."
 
یەکێک لەوانەى تۆمەتبارکراون بە کوشتنى ژنەکە، خوشکى هاوژینەکەى بووە. پیاوێکی دیکە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژ دەستگیرکراوە.
 
بەگوێرەى لێکۆڵینەوەکانى پۆلیس، ژنەکە لەلایەن خوشکى هاوژینەکەى بە چەقۆ کوژراوە و دواتر سەرى بڕیوە. منداڵەکەش لەلایەن تۆمەتبارەکەى دیکەوە کوژراوە. گوایە بەهۆى ئەوەى "رووداوى کوشتنەکەى بینیوە".
 
پۆلیسی نەینەوا ئاماژەى بەوەداوە لە دواى رووداوەکە ئەو دوو تۆمەتبارە ئەو کەرەستانەیان شاردووەتەوە کە تاوانەکانیان پێ ئەنجامداوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

سوودانى: هاوخەمى گەلى ئێران و بەرپرسانى ئەو وڵاتەین

سەرۆکوەزیرانى عێراق پرسەنامەى ئاراستەى گەل و حکومەتى کۆمارى ئیسلامیى ئێران کرد بەهۆى گیانلەدەستدانى سەرۆککۆمار و وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە و، راگەیاند "هاوخەمى گەلى ئێران و بەرپرسانى ئەو وڵاتەین."