شەڕی دوو هۆز لە بەغدا؛ پێنج ماڵ سووتان و ژیانی چەندین خێزان وێران بوو

09-05-2025
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
 هاووڵاتییان داوا دەکەن ماڵە سووتاوەکانیان بۆ چاکبکرێنەوە.
هاووڵاتییان داوا دەکەن ماڵە سووتاوەکانیان بۆ چاکبکرێنەوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە بەغدا بەهۆی شەڕی عەشایەرییەوە ئاگرێک کەوتەوە و لەئەنجامدا پێنج ماڵی کردە خەڵوز و چەندین خێزانی بێلانە کرد.
 
رووداوەکە لە گەڕەکی حوسێنیەی راشدییەی بەغدا بووە، شەڕی سەختی هەردوو هۆزی بەنی مالک و ئەلبو دەراج لەگەڵ یەکدی، پێنج ماڵ و خانووی خەڵکی بێتاوان و بێ ئاگای لە ناکۆکی نێوانیان سوتاند. 
 
عەلی فازڵ، دانیشتووی گەڕەکی حوسێنییەی راشدییەی بەغدایە و دەڵێت، "ئەوە ماڵی هاوڕێمە، زیاتر لەساڵێکە و بە ماندووبوون و هاوکاری براکان و کەسوکاری ئەم ماڵەی دروست کردووە تاوەکو ژیانی هاوژینی پێکبهێنێت، کەچی ئاوایان لێکرد، هەموو شتێک رۆشت بەهۆی چەند کەسێکەوە کە زۆر بێمانایانە تەقەیان کرد بەبێ ئەوەی بیربکەنەوە ئەو فیشەکە چی کارەساتێک دروست دەکات." 
 
ئوم عەباس، زیانلێکەوتووی ئاگرەکەیە و باس لەوە دەکات، "هیچمان ناوێت تەنیا ماڵەکەمان بۆ چاک بکەنەوە. سەیرکەن چیان کردووە شتەکان هەموو نوێ بوون، نازانین کێن ئەوانەی وایانکرد، باشە لەخوا ناترسن. با بێن هاوکاریمان بکەن و بۆمان چاک بکەنەوە هەر ئەوەندە هیچمان ناوێت." 
 
شەڕی نێوان ئەو دوو هۆزە بۆ چوار مانگ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە کە کەسێکی هۆزی ئەلبو دەراج بە دەستی کەسێکی هۆزی بەنی مالک کوژراوە، لەو ماوەیەدا سوڵح نەکراوە و بەردوام لە کەمیندا بوونە تاوەکو وایکرد دووبارە شەڕەکە گەرم ببێتەوە. 
 
حەسەن جەعفەر، دانیشتووی گەڕەکی حوسێنییەی راشدییە و ئاماژە بەوە دەدات، "لێرە وەستابوون چوار بۆ پێنج کەس بە بیکەیسی تەقەیان دەکرد بەناو ماڵەکاندا، هەموو شتێکمان بەوهۆیە سووتا. داوا دەکەین مافمان وەرگرن، ماڵەکانمان بۆ چاک بکەنەوە، خۆمان لە خانووی زیادەڕۆداین و توانامان نییە. چووین و سکاڵاشمان تۆمارکردووە."
 
حوسێن کازم دانیشتووی هەمان گەڕەکە و لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە دەڵێت، "یانی کەواتکرد واتە تۆ بەهێزی، ئاوا بەم شێوەیە خەڵکی هەژار ئازار بدەیت، باشە کوا حکومەت، داوایان لێ دەکەین، بەڵام نییە کوا. با چارەسەرێکمان بۆ بدۆزنەوە، ئەم گرووپە چەکدارانە چین و چەکیان بەدەستەوەیە و بە ئارەزووی خۆیان تەقە دەکەن. ئەوە ماڵەکانمان هەموویان سووتان، باشە منداڵ و ژنمان بمردبوونایە روومان لە کێ بکردبا." 
 
هەرچەندە پۆلیسی فیدراڵیی عێراق بە هێزێکی زۆرەوە لەدوای شەڕەکە چوونەتە سەریان و ژمارەیەکیشیان لە هەردوولا دەستگیر کردووە، بەڵام هێشتا هەڕەشە و دەکوژم دەکوژمی نێوانیان کۆتایی نەهاتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی بەغدا.

لە بەغدا هەر خاوەن موەلیدەیەک پارەی زیاد وەربگرێت سزا دەدرێت

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا رایدەگەیێنێت، هەر خاوەن موەلیدەیەک پارەی زیاتر لە هاووڵاتییان وەربگرێت، تاوەکو یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت.