وەزیرى دارایی عێراق: سیستمى ئەسیکۆدا مانگانە زیاتر لە 59 ملیار دینار داهاتى زیاد کردووە

09-05-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیرى دارایی عێراق دەڵێت، سیستمى ئەسیکۆدا مانگانە زیاتر لە 59 ملیار دینار داهاتى گومرگى زیاد کردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، سیستمەکە لە 15 ناوەندى گومرگ جێبەجێ دەکرێت.
 
تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق رایگەیاند، "بەر لە جێبەجێکردنى سیستمى ئەسیکۆدا، داهاتى مانگانەى گومرگ 375 ملیار و 675 ملیۆن و 732 هەزار و 360 دینار بوو، بەڵام دواى جێبەجێکردنى ئەو سیستمە، ئەو داهاتە بۆ 435 ملیار و 421 ملیۆن و 672 هەزار و 805 دینار زیادی کرد، بەو جۆرە 59 ملیار و 745 ملیۆن و 940 هەزار و 445 دینار زیادی کردووە."
 
ئەسیکۆدا شێوازێکى نێودەوڵەتیى بەڕێوەبردنى گومرگە، کە بازرگانیى دەرەکى تێیدا رێکخراوە و زانیارى لەسەر بارى کاڵا بازرگانییەکان دەستەبەر دەکات، ئەوەش جگە لە ئاسانکاریى رێوشوێنەکانى گواستنەوەى کاڵا.
 
تەیف سامى بە میدیایی فەرمیى عێراقى راگەیاند، "دەستەى گشتیى گومرگ سیستمى ئەسیکۆداى لە 15 ناوەندى گومرگ جێبەجێکردووە، ئێستا لە قۆناخى دووەمى جێبەجێکردنى ئەو سیستمەیە بۆئەوەى لە 8 ناوەندى دیکەى گومرگى جێبەجێبکرێت."
 
108 وڵاتى ناوچەکە و جیهان کار بە سیستمى رێوشوێنى بازرگانیى ئەسیکۆدا دەکەن، کە زۆرترینیان لە ئەفریقا و ئەمریکاى باشوورن، بەڵام تاوەکو ئێستا لەنێوان بەغدا و هەولێر رێککەوتنى کۆتایی نەکراوە بۆئەوەى ئەو سیستمە لە دەروازەکانى هەرێمى کوردستان کاری پێبکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

کۆمیسیۆن: 106 حیزب بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لە کۆی 338 حیزب و 66 هاوپەیمانیی تۆمارکراو، 106 حیزب و 7 هاوپەیمانی خواستیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەربڕیوە