پێکهێنانی حکومەتی عێراق؛ شیعە لەسەر پۆستە سیادییەکان و سوننە لەسەر خاڵەکان ناکۆکن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
زیاد ئیسماعیل
زیاد ئیسماعیل
.
.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەم هەفتەیە، هەفتەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەبێت، بەڵام کێشەی دابەشکردنی بەشێک لە وەزارەتەکان گرژی و ئاڵۆزیی خستووەتە نێو لایەنە سیاسییەکان. لەنێو ماڵی شیعە دا، سێ جەمسەری سەرەکی (مالیکی، حەکیم و عامری) لەسەر دوو پۆستی هەستیار و "سیادی" کە وەزارەتەکانی نەوت و ناوخۆن، خەریکە دەگەنە بنبەست.
 
شاکر مەحموود، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی بەدر، لەبارەی ناکۆکییەکانەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەزارەتەکانی نەوت و ناوخۆ زیاتر ململانێی لەسەرە، تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە ئێمە وەکو بەدر داوای وەزارەتی ناوخۆ دەکەین ستافی زۆرمان هەیە، بەڵام دەوڵەتی یاساش داوای وەزارەتی ناوخۆ دەکەن. هەر حزبێک بەربژێری باش بۆ وەزارەتی نەوت دانەنێت هەرگیز بێدەنگ نابین بەتایبەتی من بێدەنگ نابم."
 
لەلایەکی دیکەوە، کێشەی سەرەکیی نێوان سوننەکان لەسەر "ژمارەی خاڵەکانە". هاوپەیمانیی تەقەدوومی حەلبووسی دەیەوێت ئەو 25 خاڵەی پێشتر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لێی هەژمار کرابوو، بگەڕێنێتەوە بۆ نێو سەبەتەی خاڵەکانی تاوەکو وەزارەتی زیاتری پێ وەربگرێت؛ ئەمەش ناڕەزایەتیی تووندی هاوپەیمانیی عەزمی لێکەوتووەتەوە.
 
لەو بارەیەوە، محەممەد فەهداوی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم، ئاماژە بەوە دەکات: "هەندێک لایەن لەنێو ئەنجومەنی نیشتیمانی سیاسی دەیانەوێت سەرۆکایەتی پەرلەمان لەخاڵەکان دورخاتەوە سەرلەنوێوە دەستپێبکەنەوە . هاوپەیمانی عەزم ئەمە ڕەتدەکاتەوە دووەمینین لە هەڵبژاردن و بەپێی خاڵیش هاوپەیمانی عەزم  یەکەمینە لە دابەشکردنی وەزارەتەکان."
 
بەشی لایەنە کوردییەکان تا رادەیەک روونترە، کە بریتین لە وەزارەتەکانی دەرەوە، داد، ئاوەدانکردنەوە و ژینگە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، وەزارەتی داد بۆ یەکێتییە و وەزارەتی ژینگەش دەداتە "نەوەی نوێ"، کە سروە عەبدولواحید تاکە بەربژێری ئەو پۆستەیە.
 
هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن لەم هەفتەیە دا لەنێو پەرلەمان سەرجەم وەزارەتەکان تێناپەڕێندرێن. تەنیا ئەو وەزارەتانەی رێککەوتنیان لەسەر کراوە کە ژمارەیان نزیکەی 15 وەزارەت دەبێت تێدەپەڕێندرێن. ئەو وەزارەتانەی ناکۆکییان لەسەرە، بە هەڵپەسێردراوی دەهێڵدرێنەوە تاوەکو ئەو کاتەی رێککەوتنیان لەسەر دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداری لە فێڵکردنی ئەلیکترۆنی دەدات

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداری لە زیادبوونی فێڵکردنی دارایی ئەلیکترۆنی دەدات و دەڵێت، لە کەرکووک و دیالە چەندین تۆمەتباریان دەستگیرکردووە سەتان ماستەرکارد و سیمکارتیان پێبووە.