نووسینگەکەی: عەللاوی نەمردووە

09-07-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نووسینگەی رۆژنامەڤانیی ئەیاد عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتر و سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنییە دەنگۆی گیانلەدەستدانی عەللاوی رەتکردەوە و رایگەیاند: "دەزگای هەواڵگریی نێودەوڵەتی و هەرێمیی لەپشت ئەو دەنگۆیانەن."
 
رۆژی یەکشەممە، 9-7-2023، نووسینگەی رۆژنامەڤانیی ئەیاد عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنییە، لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانییەوە رایگەیاند: "هەندێک پەیجی گومانلێکراو هەواڵی گیانلەدەستدانی د.ئەیاد عەللاوییان بڵاوکردووەتەوە، دەمانەوێت رایبگەیێنین، کە ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و سوپاس بۆ خوا تەندروستیی باشە."
 
نووسینگەکەی هەروەها ئاماژەی بەوەداوە تائێستا زیاتر لە جارێک ئەو جۆرە پڕوپاگەندە و هەواڵە ساختانە بڵاوکراونەتەوە، "چونکە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نێودەوڵەتی و هەرێمی بازاڕیان بۆ پەیدادەکرێت لەپێناو لێدان لە کەسایەتییە نیشتمانییەکان."
 
ئەیاد عەلاوی، یەکێکە لە سیاسەتمەدارە دیارەکانی عێراق، تەمەنی 79 ساڵە، لەماوەی نێوان 28ـی حوزەیرانی 2004 تاوەکو 6ـی نیسانی 2005 سەرۆکی حکومەتی کاتیی عێراق بووە. ئێستاش سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنییە یە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."