مستەفا سەنەد سکاڵایەکی لەسەر هەرێمی کوردستان کشاندەوە

09-08-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر پێدانی قەرز سکاڵایەکی لەسەر هەرێمی کوردستان کشاندەوە و دەڵێت، داواکارییەکەیان جێبەجێکراوە و پێویست بە سکاڵا ناکات.  
 
رۆژی سێشەممە 09-08-2023، مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە نزیکە لە حەشدی شەعبی، داوایەکی لە دادگەی فیدراڵیی عێراق کشاندەوە کە سەبارەت بە پێدانی قەرز بە هەرێمی کوردستان تۆماری کردبوو. 
 
ئەو پەرلەمانتارە کە پێشتریش سکاڵای لەسەر هەرێمی کوردستان تۆمار کردبوو، ڤیدیۆیەکی لەگەڵ پارێزەرەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:  "لە بەردەم ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی و دادگەی باڵای فیدراڵین، لەگەڵ ئەحمەد سەعید مالیکی، داواکارییەکمان پێشکێشکرد بۆ پووچەڵکردنەوە و کشانەوەی سکاڵایەکمان سەبارەت بەو قەرزانەی دراونەتەوە هەرێمی کوردستان." 
 
سەنەد گوتیشی، "دادگە وەڵامی داواکەی داینەوە. ئەوەش لە ترسی دەرکردنی بڕیارێک کە لە داهاتوو کاریگەری خراپی هەبێت بۆ سەر وڵات و پێوەی پابەندبین. بەهۆی ئەو سکاڵایەوە حکومەت دەستیکردووە بە بڕینی قەرزی سەر هەرێمی کوردستان و نێوەڕۆکی یاسای بودجەی جێبەجێ کردووە. سوپاس بۆ خوا بەهۆی ئەو سکاڵایەی پێشتر تۆمارمان کرد، هەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە دانەوەی ترلیۆنێک و 600 ملیار دینار قەرز کە لە رابردوودا بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی پێشوو پێیدرا بوو." 
 
هەر لەوبارەوە، ئەحمەد سەعید مالیکی، پارێزەری مستەفا سەنەد رایگەیاند، "پاڵپشت بە مادەی 88 لە یاسای مورافەعات، داوامانکرد ئەو داوایەی پێشتر پێشکێشمان کردبوو پووچەڵ بکرێتەوە، بەو پێیەی ئێمە ئەنجامی داواکەمان بەدەستهێناوە. حکومەت دەستیکردووە بە بڕینی ئەو قەرزەی سەر هەرێمی کوردستان، ئێستا پێویست بەم داوایە ناکات و پووچەڵمان کردەوە." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.