یاریدەدەرێکی پارێزگاری ئەنبار و سێ کەسی دیکە لە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

09-09-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

یاریدەدەرێکی پارێزگاری ئەنبار لەگەڵ سێ کەسی دیکە لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی کەرکووک-سەلاحەدین گیانیان لەدەستدا.
 
ئەنەس قەیس عانی، گوتەبێژی تەندروستی پارێزگای ئەنبار، ئەمڕۆ (دووشەممە، 09-09-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە نزیکەی کاژێر 10:30ـی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی کەرکووک-سەلاحەدین روویداوە، ئۆتۆمبێلەکەیان لەگەڵ تانکەرێکی گواستنەوەی چیمەنتۆ پێکی دا داوە.
 
گوتەبێژی تەندروستیی پارێزگای ئەنبار دەڵێت، بەهۆیەوە سەفا ریشاوی، یاریدەدەرێکی پارێزگاری ئەنبار لەگەڵ دوو کوڕی شێخ جەمیل سادق، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە ناوەکانی رەعد و عومەر و شوفێرەکەشی گیانیان لەدەستداوە.  
 
بەگوێرەی ئەو وێنە و دیمانانەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراون، ئۆتۆمبێلەکەی یاریدەدەری پارێزگاری ئەنبار کە لە جۆری لاندکرووزەرە بەهۆی پێکدادانەکەوە سووتاوە.
 
ساڵى 2023 زیاتر لە 11 هەزار رووداوى هاتووچۆ لە عێراق تۆمارکراون، بەراورد بە ساڵى پێش خۆى، رووداوەکان 0.3% زیادیان کردووە، 28.2%ـیان گیانلەدەستدانیان لێکەوتووەتەوە. ئەو ئامارە کە لەلایەن دەستەى سەرژمێری و سیستمى زانیاریى جوگرافیی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، پارێزگاکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵی گرتووەتەوە، جگە لە هەرێمى کوردستان.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەحیم عەبودی، ئەندامی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمە، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)ـی تۆڕی میدیایی رووداو

رەوتی حیکمە: ڤیتۆ لەسەر هیچ بەربژێرێکی پۆستی سەرۆکوەزیران نەماوە و مالیکی و سوودانی لە پێشەوەن

ئەندامێکی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمە رایدەگەیێنێت، لە دوای دانیشتنی دووەمی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، هیچ ڤیتۆیەک لەسەر هیچ بەربژێرێک نەماوە و ئێستا "نووری مالیکی" و "محەممەد شیاع سوودانی" بەربژێری سەرەکین بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، جەختیش دەکاتەوە ئەگەر لەناو چوارچێوەکەدا نەگەیشتنە رێککەوتن، پەنا بۆ "بەربژێری سازان" دەبەن.