دەستەی دەستپاکی: گەندەڵی لە پارەی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکانی موسڵدا کراوە

09-11-2021
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن موسڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەستەی دەستپاکیی عێراق وردەکاریی راگرتنی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکانی موسڵی لە پارێزگای نەینەوا ئاشکراکرد و رایگەیاند نزیکەی دوو ملیار گەندەڵی لە نۆژەنکردنەوەی 37 مزگەوتدا کراوە. پێشتریش لەساڵی 2019دا بڕی 76 ملیار دیناری نۆژەنکردنەوەی شارەکە لەلایەن پارێزگاری پێشووترەوە بردراوە.
 
دەستەی دەستپاکیی عێراق لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەکە لێکۆڵینەوەی لە نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک لە مزگەوتەکانی شاری موسڵدا کردووە. دەرکەوتووە لە وەسڵی تایبەت بە کڕینی کەلوپەلی نۆژەنکردنەوەی 37 مزگەوت، دوو ملیار دینار دیارنییە.
 
لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی پشتڕاستیان کردووەتەوە زۆرینەی ئەو وەسڵانە ساختە و ناراستن و دوای خستنەبەردەستی دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاردرا بە راگرتنی ئەو کەسانەی تۆمەتبارن لەوانە سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکانی موسڵ بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی زیاتریان لەگەڵدا بکرێت بەپێی ماددەی 340ی یاسای سزادانی عێراقی.
 
 پێشتریش دەستەی دەستپاکیی عێراق دەرچوونی ژمارەیەک سزای لە پرسەکانی پەیوەست بە دزین لە پارەی تەرخانکراو بۆ نۆژەنکردنەوە و سەقامگیریی پارێزگای نەینەوا لەدوای رزگارکردنی لە دەست رێکخراوی داعشی ئاشکراکردبوو، لە نیسانی 2019ش تیمێکی باڵای لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی ئەو پارانە دروستکرا، کە لەلایەن پارێزگاری پێشووتری نەینەواوە راکێشرابوون و بڕەکەی 76 ملیار دینار بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی واژۆکردنەکە بۆ رادەستکردنەوەی بارەگا سەرەکییەکەی یۆنامی.

یۆنامی واژۆکردنی بەڵگەنامەی رادەستکردنی بارەگا سەرەکییەکەی لە بەغدا راگەیاند

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی)، ئەمڕۆ شەممە واژۆکردنی بەڵگەنامەکانی تایبەت بە رادەستکردنەوەی بارەگا سەرەکییەکەی لە بەغدا بە حکومەتی عێراقی راگەیاند.