شەشەمین هێرشکرایە سەر بنکەی ڤیکتری لە بەغدا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوێنێ شەش جار هێرش کرایە سەر بنکەی ڤیکتری لە فڕۆکەخانەی بەغدا.

میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان بڵاویانکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەش هێرش لەلایەن گرووپی مقاوەمەی  ئیسلامی عێراق، کراوەتەوە سەر بنکەی ڤیکتری لە فڕۆکەخانەی بەغدا. 
 
بەیانیی ئەمڕۆ، گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" کە نزیکن لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 37 هێرشیان کردووە، کە ئەوە زۆرترینە لە 11 رۆژی دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل.
 
لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەو 37 هێرشەیان لە رێگەی دەیان درۆن و مووشەکەوە لە دژی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ناو عێراق و ناوچەکە ئەنجام داوە.
 
لە 28ـی شوباتەوە گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەستی بە هێرش کردووەتەوە و بەرپرسیارێتیی خۆی لەو هێرشانە راگەیاندووە کە کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان.
 
بەگوێرەی ئاماری ئەو گرووپە، لە 11 رۆژی رابردوودا 257 هێرشیان کردووە، زۆرترینیان لە 24 کاژێری رابردوودا بووە کە 37 هێرش بووە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە