رووداو دیجیتاڵ
هێلیکۆپتەرێکی نەناسراو کارگەیەکی قیری لە دەشتی نەینەوا لە نزیک بنکەیەکی لیوای 30ی حەشدی شەعبی بۆردوومان کرد؛ ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواش دەڵێت، هێرشەکە تەنیا زیانی مادیی لێکەوتووەتەوە.
عەبدوڵڵا نوجێفی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، رۆژی چوارشەممە، 11-03-2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هێلیکۆپتەرێک کە ناسنامەکەی نەزانراوە، جەمەلۆنی کارگەیەکی قیری لە نزیک چیای باسخرە لە سنووری پارێزگای نەینەوا بۆردوومان کردووە."
ئەو کارگەیەی هێرشەکەی کراوەتە سەر، دەکەوێتە نزیک خاڵە ئەمنییەکانی لیوای 30ی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا. عەبدوڵڵا نوجێفی گوتی، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی مادی بە کارگەکە گەیشتووە.
تاوەکو ئێستا لایەنە فەرمییەکان و دەستەی حەشدی شەعبی هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ناسنامەی هێلیکۆپتەرەکە و زیانەکانی هێرشەکە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ