وەزارەتى تەندروستیى عێراق دەرگاى دامەزراندنى بۆ 'دەیان هەزار' کەس دەکاتەوە

10-04-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى تەندروستیى عێراق دەرگاى دامەزراندنی بۆ دەرچووانى پەیمانگە تەندروستییەکان کردەوە. بە گوتەى سەرۆکى لیژنەى تەندروستیى پەرلەمانى عێراق، ئەو دامەزراندنە ناوچە جێناکۆکەکان دەگرێتەوە و 60 بۆ 65 هەزار کەس دادەمەزرێن.
 
10ـی نیسانى 2024، وەزارەتى تەندروستیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا کردنەوەى دەرگاى دامەزراندنى بۆ دەرچووانى ساڵى 2022-2023ـی پەیمانگە تەندروستییەکانی راگەیاند.
 
ماجید شنگالى، سەرۆکى لیژنەى تەندروستیى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "لەو رێگەیەوە نزیکەى 60 هەزار بۆ 65 هەزار کەس دادەمەزرێندرێن." 
 
ماجید شنگالى گوتى، "ئەو دامەزراندنە دەرچووانى پەیمانگە تەندروستییەکانى هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە، بەڵام ئەوانەى خەڵکى ناوچە جێناکۆکەکانن، دەتوانن داواکاریی دامەزراندن پێشکێش بکەن و ئەگەر هەیە 3000 بۆ 3500 کەس لەو ناچانە دابمەزرێندرێن." 
 
پێشکێشکردنى داواکاریی دامەزراندن بۆ دەرچووانى پەیمانگە تەندروستی و تەکنیکییەکان لە رێگەى پڕکردنەوەى فۆرمێکی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت. 
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى، کردنەوەى دەرگاى پێشکێشکردنى داواکاریی دامەزراندن بۆ 30 رۆژ دەبێت.

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.