چوار وەزیرى عێراق لەبارەی هەرێمى کوردستان بانگهێشتى لیژنەیەکی پەرلەمان دەکرێن

11-03-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگرى سەرۆکى لیژنەى هەرێم و پارێزگاکانى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، چوار وەزیرى حکومەتى فیدراڵیى عێراق بانگهێشتى لیژنەکەیان دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى چوار کێشەى هەرێمى کوردستان. 
 
کوردۆ عومەر، جێگرى سەرۆکى لیژنەى هەرێم و پارێزگاکانى پەرلەمانى عێراق رۆژی دووشەممە بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "بڕیارمان داوە بە میوانداریکردنى وەزیرانى دارایی، پلاندانان، پەروەردە، کۆچ و کۆچبەران، ئەوەش لەسەر چوار پرس کە پەیوەندارن بە  هەرێمى کوردستانەوە".
 
ئەو پەرلەمانتارە گوتی، ئەم مانگە ئەو وەزیرانە بانگ دەکەنە لیژنەکەیان. 
 
هەفتەى رابردوو، ئەندامانی لیژنەى هەرێم و پارێزگاکانى پەرلەمانى عێراق سەردانى هەرێمى کوردستانیان کرد و لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
 
جێگرى سەرۆکى لیژنەى هەرێم و پارێزگاکانى پەرلەمانى عێراق ئاماژەى بەوەدا کە وەزیرانى دارایی و پلاندان لەبارەى پرسى نەناردنى بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان بۆ هەرێمى کوردستان و پەککەوتنى پڕۆژەکان میواندارى دەکەن.
 
کوردۆ عومەر گوتیشى، "وەزیرى کۆچ و کۆچبەران لەبارەى چارەنووسى ئەو ئاوارانە بانگهێشت دەکەین کە لە هەرێمى کوردستانن، بەڵام لە دەرەوەى کەمپەکانن. وەزیرى پەروەردەش لەبارەى داخستنى قوتابخانە عەرەبییەکانى هەرێمى کوردستان بانگ دەکەن کە داوا دەکرێت دواى داخستنیان مافى مامۆستا و فەرمانبەرەکانیان نەفەوتێت." 
 
زیاتر لە 100 هەزار خێزانى ئاوارە لە هەرێمى کوردستانن کە 33 هەزار و 500ـیان لە کەمپەکانن و ئەوانى دیکە لەنێو شارەکاندان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.