داهاتی گواستنەوەی دەریایی عێراق 37% زیاد بووە

11-09-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

داهاتی گواستنەوەی دەریایی عێراق لە ماوەی دوو ساڵدا 37% زیادی کردووە و گەیشتووەتە 239 ملیار دینار. 
 
پێنجشەممە، 11ی ئەیلوولی 2025، مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "داهاتی گواستنەوەی دەریایی عێراق بۆ ساڵی 2024 گەیشتووەتە 239 ملیار و 263 ملیۆن و 888 هەزار دینار، لە کاتێکدا لە ساڵی 2022دا بڕی ئەو داهاتە 174 ملیار و 450 ملیۆن و 363 هەزار دینار بووە."
 
بەو گوێرەی ئەو دوو داهاتە، زیادبوونەکە لە ماوەی دوو ساڵدا 37% بووە.
 
مەیسەم سافی رایگەیاند: داهاتی گواستنەوەی دەریایی لە ساڵی 2023دا 216 ملیار و 951 ملیۆن و 924 هەزار دینار بووە، ئەو داهاتە لە 2024 بەراورد بە ساڵانی بەر لە 2022 زیاتر لە 50% زیادی کردووە.
 
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەندەرەکان، عێراق شەش  کەشتى هەیە کە چواریان بازرگانین و دووەکەى دیکەیان بۆ گواستنەوەی وزەن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەتائیبی سەیدولشوهەدا.

کەتائیبی سەیدولشوهەدا: دەستمان لە رووداوەکەی قەزای خەبات نییە و سکاڵا تۆمار دەکەین

ئەنجوومەنی راگەیاندنی کەتائیبی سەیدولشوهەدا لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە باس لە تێوەگلانیان دەکەن لە رووداوەکانی ئەم دواییەی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر و رایدەگەیێنێت: "ئەو تۆمەتانە بێ بنەمان و بەشێکن لە هەڵمەتێکی رێکخراو دژی ئێمە."