تەمێکی چڕ عێراقی گرتووەتەوە؛ ماوەی بینین بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر دابەزیوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداری دەداتە شوفێران، بەهۆی ئەوەی شەپۆلێکی تەم بەشێکی زۆری ناوچەکانی وڵاتەکەی گرتووەتەوە.
 
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-12-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند؛  لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تەمێکی چڕ بەشێکی زۆری ناوچە جیاوازەکانی عێراقی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە مەودای بینین بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر دابەزیوە. ئاماژەی بەوەش کرد، کاریگەریی تەمەکە پەیتا پەیتا کەم دەبێتەوە و پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆش کۆتایی دێت.
 
گوتەبێژی کەشناسی شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، رێکارەکانی خۆپارێزی بگرنەبەر، خێرایی کەم بکەنەوە و بە ئاگاییەکی زۆرەوە شوفێری بکەن، بەتایبەتی لە رێگەکانی دەرەوە.
 
بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە، لە درەنگی شەوی رابردووەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە شێوەیەکی کاتی راگیراون.
 
مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-12-202 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیاری راگرتنی گەشتەکان بەهۆی خراپیی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی ئاستی بینین بووە.
 
شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە باشووری کوردستان و عێراق کردووە و کەشوهەوای ناسەقامگیر کردووە، بەم هۆیەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکووک و شەش پارێزگای عێراق لە قوتابخانە و فەرمانگەکان کراوەتە پشوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی حیزبوڵڵای عێراقی ئاڵاکەی بەدەستەوە گرتووە.

دۆسیەی چەکی گرووپە چەکدارەکان لە حکومەتی داهاتوو یەکلایی دەکرێتەوە؟

پرسی گرووپە چەکدارەکان و کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەتدا بە کراوەیی بۆ حکومەتی داهاتوو جێهێڵدراوە. ئەمە گوتەی بەرپرسێکی رەوتی حیکمەی نیشتمانییە و گوتیشی، 'حکومەت زانیاریی وردی لەسەر گرووپە چەکدارە لەیاسا دەرچووەکان هەیە'. گوتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەداش دەڵێت، 'پێموانییە هیچ لایەنێکی نێوخۆیی کێشەی لەگەڵ چەکی بەرەی مقاوەمە هەبێت'.