نووسینگەى مافى مرۆڤى بەسرە بۆ رووداو: 27 ژن و مێرد لەسەر گۆڕینەوەى هاوژین دەستگیر کراون

12-05-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسى نووسینگەى مافى مرۆڤى پارێزگاى بەسرە رایگەیاند، "27 ژن و مێرد لەو پارێزگایە دەستگیر کراون، ئەوەش بە تۆمەتى گۆڕینەوەى هاوژینەکانیان، دۆسیەکەش لەلایەن وەزارەتى ناوخۆ و دادگەکانەوە لێکۆڵینەوەى تێدا دەکرێت."
 
دووشەممە 12ى ئایارى 2025 مەهدى تەمیمى، بەرپرسی نووسینگەى مافى مرۆڤ لە پارێزگاى بەسرە بە رووداوى راگەیاند، "ئەو 27 ژن و مێردە هەندێکیان خەڵکى بەسرە و هەندێکى دیکەیان خەڵکى پارێزگاکانى دیکەن."
 
مەهدى تەمیمى گوتى، "ئەوەى روویداوە بەشێکە لە لادانى سێکسى و هەوڵى بەلاڕێدابردنى کۆمەڵگەیە لە بەسرە؛ لە پارێزگاکانى دیکەش ئەو جۆرە لادانە هەیە."
 
لە هەموارى یاسای لەشفرۆشى کە لە ساڵى 2024 پەرلەمان پەسندی کرد، بڕگەى تایبەت بە تاوانى گۆڕینەوەى هاوژینی زیادکرا وەکو بەشێک لە لادانى سێکسى و سزاکەى حەوت ساڵ بەندکردن و 10 ملیۆن دینار پێبژاردنە.
 
بەرپرسی نووسینگەى مافى مرۆڤ لە پارێزگاى بەسرە رایگەیاند، "قسەمان لەگەڵ ئەو 27 ژن و مێردە کردووە کە دەستگیر کراون و بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانیان دەکرێ کە ئێستا لە وەزارەتى ناوخۆ و دادگاکانن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە