ئەمساڵ عێراق زیاتر لە 890 هەزار کەس دادەمەزرێنێت و تەنیا 4200 کەسیان بۆ هەرێمی کوردستانن

12-06-2023
هێمن بابان رەحیم
ئەمساڵ کۆی ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ 4 ملیۆن و 250 هەزار کەس زیاد دەکات کە لە ساڵێکدا نزیکەی 60 تریلیۆن دیناریان پێویستە.
ئەمساڵ کۆی ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ 4 ملیۆن و 250 هەزار کەس زیاد دەکات کە لە ساڵێکدا نزیکەی 60 تریلیۆن دیناریان پێویستە.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی یاسای بودجەی عێراق، کە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لە پەرلەمان پەسندکرا ئەمساڵ زیاتر لە 890 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان و عێراق دادەمەزرێن، بەڵام پشکی شێر بەر عێراق دەکەوێت و لە هەرێمی کوردستان تەنیا 4200 کەس دادەمەزرێندرێن.
 
سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، "دوو پێشنیاز هەبوون کە پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەبوو، یەکێکان بابەتی گواستنەوەی ئەو 17 هەزار مامۆستا و فەرمانبەرەی کەرکووک و دەورووبەری بوو بۆ ئەوەی بگوێزرێنەوە سەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ئەو پیشنیازە سوننەکان دژی بوون و چوونە سەر مێزەکان بەپێوە و گوتیان قبووڵی ناکەین."
 
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، پەرلەمانی عێراق رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023ـی پەسندکرد، یاسای بودجە لە رووی دامەزراندنەوە نەک شتی نوێی بۆ هەرێمی کوردستان تێدا نەبوو، پەرلەمانتارانی شیعە و سوننە رازی نەبوون، 17 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری کەرکووک بگوازرێنەوە سەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق.
 
ئەمساڵ کۆی ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ 4 ملیۆن و 250 هەزار کەس زیاد دەکات کە لە ساڵێکدا نزیکەی 60 تریلیۆن دیناریان پێویستە.
 
چیایی تەیموور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "لەو چەند رۆژەدا دەنگمان لەسەر دەیان بڕگەدا، لەوانە دامەزراندنی 300 هەزار کەس لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق، کە گەیشتە مافێکی بچووکی هەرێمی کوردستان کە پاشەکەوتی مووچەیە کە کاتی خۆی بەهۆی بڕیاری حکومەتی عێراقەوە مووچەیان بڕا، تووشی شەڕی داعش بووین و بەهای نەوت دابەزی، لەو 90 ملیار دۆلارەی یەدەکی بانکی ناوەندیی عێراق، ئەوان 53 ملیار دۆلاریان بەکارهێنا، بەڵام ئامادەنەبوون ئەو بڕگەیە دەنگی بۆ بدەن."
 
بەپێی رەشنووسی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023، لە عێراق 890 هەزار کەس دادەمەزرێندرێن، 862,010 کەسیان لە شارەکانی عێراقن، لەو ژمارەیە 150هەزار کەسیان ئەوانەن کە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە پەرلەمانتاران بۆ مادەی 15ـیان زیادکرد.
 
دامەزراندن و گواستنەوە لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2023دا 27,990 کەس دەبێت، کە بەمشێوەیە دابەشبووە:
20,013 پێشمەرگە
3,777 پێشمەرگە (گواستنەوە)
3,000 پاسەوانی سنوور
1,200 گرێبەستی کۆمیسیۆن
 
لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن و 150 هەزار کەسی دامەزراندووە، ئەو ژمارەیە وایکردووە بێکاریی شاراوە لە دامەزراوەکان بڵاوببێتەوە و هەڕەشەبێت لەسەر عێراق کە بۆ مووچە بەتەواوەتی پشت بە داهاتەکانی نەوت دەبەستێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."