کەربەلا؛ یەکەم پڕۆژەی حکومی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆر کرایەوە

13-09-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
 پڕۆژەکە توانای بەرهەمهێنانی 300 مێگاواتی هەیە.
پڕۆژەکە توانای بەرهەمهێنانی 300 مێگاواتی هەیە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق یەکەم پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبای بە وزەی خۆر لە کەربەلا کردەوە. پڕۆژەکە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی کارەبای وڵاتەکەیە. 
 
یوسف عەدنان، بەڕێوەبەری پڕۆژەی وزەی خۆر لە کەربەلا ئاماژە بەوە دەدات، "ئەم پڕۆژەیە یەکەم پڕۆژەی هاوشێوەی وزەی خۆرە لە تەواوی وڵاتدا. پڕۆژەکە دەتوانێت کارەبایەکی زۆر بۆ تۆڕی نیشتمانی دابین بکات." 
 
پڕۆژەکە توانای بەرهەمهێنانی 300 مێگاواتی هەیە، ئێستا قۆناخی یەکەمی کە 75 مێگاواتە تەواو بووە. زۆربەی کارەباکەیش بۆ شارەکانی کەربەلا و ئەسکەندەرییە دەبێت.
 
حکومەتی عێراق پلانی هەیە تاوەکو 2030، 12٪ـی کارەباکەی لە رێگەی وزەی خۆرەوە دابین بکات.
 
سەفا حوسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بیلال گرووپ لەبارەی سوودەکانی پڕۆژەکەوە دەڵێت، "جگە لە سوودەکانی بۆ ژینگە، ئەم پڕۆژەیە بەکارهێنانی سووتەمەنی و گاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی کەمدەکاتەوە". 
 
بەپێی داتاکانی وەزارەتی کارەبای عێراق، ئێستا وەزارەتەکە 25 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت، لە کاتێکدا عێراق پێویستی بە 54 هەزار مێگاوات کارەبایە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە