دەنگ و کورسی بەشێکی لایەنە عێراقییەکان؛ سوودانی لە بەغدا و عیدانی لە بەسرە یەکەمن

12-11-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە بەغدا هاوپەیمانییەکەی محەممەد شیاع سوودانی یەکەم و لە بەسرە هاوپەیمانییەکەی ئەسعەد عیدانی لە پێش لییستەکانی دیکەن، لە دیالە رێکخراوی بەدر دەڵێ سێ کورسی هێناوە کە پارێزگایەکی تێکەڵاوە و شیعە و سوننە تێیدا دەژین.
 
چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ ئێوارە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئەنجامی بەرایی فەرمی رابگەیێنێت، تۆڕی میدیایی رووداو دەنگی لایەنە عێراقییەکانی دەستکەوتووە.
 
لیستەکەی سوودانی لە بەغدا یەکەمە و خۆی زیاتر لە 68 هەزار دەنگی هێناوە
 
بەغدای پایتەختی عێراق، 71 کورسی هەیە، 69 کورسی گشتیی و دوو کورسی کۆتان، بەپێی ئەو ئەنجامانەی تاوەکو ئێستا دەستکەوتوون، هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان 18 کورسی بەدەستهێناوە کە دەکاتە ٪25ـی کورسییەکانی پایتەختی عێراق، دوای لیستەکەی سوودانی دەوڵەتی یاسا دێت بە 9 کورسی و تەقەدووم بە هەمان ژمارەی کورسی،هەروەها بزووتنەوەی سادیقون بە 5 کورسی و رێکخراوی بەدریش بە 4 کورسی لەپلەی پێنجەمدایە، دوو هاوپەیمانی دیکەش چوار کورسییان هەیە، یەکێکیان موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەرۆکایەتی دەکات، هاوپەیمانی ئەساس لە بەغدا چوار کورسی بەدەستهێناوە، هەروەها هاوپەیمانی عەزمی سوننەکانیش بە هەمان شێوە چوار کورسی هەیە،هاوپەیمانی سەروەریش بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر سێ کورسی بەدەستهێناوە .
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی تۆڕی میدیایی رووداو لەبەغدا دەستیکەوتووە، هاوپەیمانێتییەکەی سوودانی لە بەغدا زیاتر 176 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە .
 
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەنێو لیستەکەیدا 68 هەزار و 454 دەنگی بەدەستهێناوە، هەروەها ئەحمەد ئەسەدی بەربژێر لە لیستەکە کە سەرۆکایەتی حیزبێکیش دەکات 9 هەزارو 807 دەنگی بەدەستهێناوە.
 
هەر لە لیستەکەی سوودانی بەها ئەعرەجی 7 هەزار و 398 دەنگی بەدەستهێناوە، ئەمانە کۆی ئەو بەربژێرانەن لەنێو لیستەکەی سوودانی زۆرترین دەنگیان هێناوە: 
 
محەممەد شیاع سودانی  ٦٨٤٥٤ 
محەمەد شەمەری       ١٥١٠٢ 
ئەحمەد ئەسەدی         ٩٨٠٧ 
هیام یاسری             ٧٥٧٨ 
بەها ئەعرەجی           ٧٣٩٨ 
حەیدەر عەبدولکازم   ٦٨٧٦
عەلا سکر                  ٦٦٧٢ 
عالیە نسەیف          ٦٢٢٩ 
زیا شەغاتی                 ٦٠٢٢
تەها دیفاعی            ٥٣٥١ 
ریاز یونس             ٥٢٠٤ 
عەلی فەیسەڵ        ٥٠٧٨ 
حەیدەر حامد       ٥٠٦٦ 
حسنین خەفاجی    ٥٠١٢ 
جەبار کینانی          ٤٨٦٠ 
عەدنان جەبار        ٣٩٢٤ 
فراس رەحیم           ٣٨٣٩
مەهدی حەکاک      ٣٦٢٩
 
دەنگی لایەنەکان لە بەسرە؛ لیستەکەی ئەسعەد عیدانی نزیکەی ٪30 ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە
 
لە پارێزگای بەسرە، کە 25 کورسی هەیە، هاوپەیمانی تەسمیم کە ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە سەرۆکایەتی دەکات  لە 258 بنکەی هەڵبژاردن لە کۆی 522 بنکەدا، 98هەزار و 127 دەنگی هێناوە، دەنگی یەکەمی ئەو پارێزگایە،کە دەکاتە ٪29.8ـی کۆی دەنگەکانی پارێزگاکە .
هاوکات بزووتنەوەی سادیقون لە بەسرە 57 هەزار و 741 دەنگی بەدەستهێناوە ، لیستەکەی سوودانی لە بەسرە سێیەمی پارێزگاکەیە و نزیکە لە 46 هەزار دەنگ.
 
دەنگی لایەنەکان لەبەسرە بەمشێوەیەیە: 

 

هاوپەیمانی تەسمیم 98127 دەنگ
بزووتنەوەی سادیقون: 57741 دەنگ
هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: 45859 دەنگ
رەوتی نیشمانی هۆزایەتی لە عێراق: 798 دەنگ
گردبوونەوەی فاو زاخۆ : 15104 دەنگ
رێکخراوی بەدر: 16582
ئەبشر یاعێراق: 16170 دەنگ
هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی : 17623 دەنگ
هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی: 10775 دەنگ 
بزووتنەوە حقوق: 16178 دەنگ 
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا: 28348 دەنگ 
هاوپەیمانی عوقمی وەتەنی 1134 دەنگ 
هاوپەیمانی خەدەمات: 4844 دەنگ 
 
 
رێکخراوی بەدر بۆ رووداو: چاومان لە 24 کورسییە
 
سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی رێکخراوی بەدر، ئەمڕۆ چوارشەممە 12-11-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پێشبینی دەکەین 24 کورسی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بەدەستبهێنین".
 
پارێزگای دیالە 14 کورسی هەیە. رێکخراوی بەدر بە سەرۆکایەتی هادی عامری بە لیستێکی جیاواز بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردووە. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، رێکخراوی بەدر چوار کورسی لە بەغدا مسۆگەر کردووە و لە چاوەڕوانی یەک کورسی دیکەن کە لە جیاکردنەوەی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەتدا یەکلایی دەبێتەوە. هەروەها، رێکخراوی بەدر سێ کورسی لە پارێزگای دیالە بەدەستهێناوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کارکردن بە یاسای بودجەى عێراق رادەگیرێت

لە ساڵی نوێوە کارکردن بە دەقەکانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق رادەگیرێت و خەرجکردنی پارەش بۆ هەندێک لە پڕۆژەکان بەستراوە بە دەستبەربوونی پارە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پێنجەم دەڵێت، ئەم رێکارە ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەی نەختینە.