عێراق
وێنەی چەکدارێکی داعش لەکاتی تەقەکردندا، وێنەکە لە ڤیدیۆکانی پێشووی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەوە وەرگیراوە
رووداو دیجیتاڵ
چەند چەکدارێکی داعش لە سەلاحەدین هێرش دەکەنە سەر ماڵی موختاری گوندێک و دەیکوژن، کە پێشتر زۆرینەی ئەندامانی خێزانەکەی بەدەستی ئەو گرووپە کوژران.
هێرشەکە کاژێر 11:35ی شەوی 11ی کانوونی یەکەمی 2025 لە گوندی ئەلبودۆر روویداوە و ئەو کەسەی کوژراوە ناوی فەخری عەباسییە.
هەینی 12ی کانوونی یەکەمی 2025، کاوە شێخانی، راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "ئەو کەسە موختاری گوندەکە بووە کە سەر بە قەزاى سامەرایە و سوننە بووە، پێشتر ئەو کەسە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی، جگە لە کوڕێکی، بەدەستی داعش کوژراون."
نووسینگەی رۆژنامەڤانیی بەدر فەحل، پارێزگاری سەلاحەدین لە راگەیێنراوێکدا هێرشەکەی بە تیرۆریستی و ترسنۆکانە ناوبردووە و دەڵێت: "خوێنی بەفیرۆ ناچێت."
کاوە شێخانی رایگەیاند، لەدوای رووداوەکە دەستبەجێ بە فەرمانی پارێزگار هێزە ئەمنییەکان راسپێردران بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشە.
نووسینگەی رۆژنامەڤانیی پارێزگار لە راگەیێنراوەکەی دا ئاماژەی بەوە داوە، هێزە ئەمنییەکانی ئەو سنوورە بەرپرسن لەو دزەکردنە ئەمنییە مەترسیدارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ