رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیى کۆماری عێراق رەتیدەکاتەوە لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق داواى کردبێت سەردانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بکات و دەڵێت: "ئەو زانیاریانە چەواشەکارانەن".
رۆژی 13ى شوباتى 2024 سەرۆکایەتیى کۆماری عێراق لە راگەیێندراوێکدا زانیاریى یەکێک لە کەناڵەکانى رەتکردەوە کە لە رێگەى بەرنامەیەکییەوە بڵاویکردووەتەوە، کە گوایە لەتیف رەشید، سەرۆککۆمار داواى کردبێت سەردانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بکات.
سەرۆکایەتیى کۆماری عێراق ئاماژەى بەوەداوە ئەو زانیارییانە "چەواشاکارانەن" و واقعى نین. داواى لە پێشکێشکارى بەرنامەکە کردووە، کە بەڵگە لەبارەى ئەو زانیارییە بخاتەڕوو.
بڵاوکردنەوەى ئەو زانیارییە لەکاتێکدایە بەهۆى ھێرشى گرووپە چەکدارەکانى نزیک لە ئێران بۆ سەر بنکەکانى ئەمریکا لە عێراق و کاردانەوەى سەربازى واشنتن لە دژى بنکەى بەشێک لەو گرووپانە، گرژى کەوتووەتە نێوان عێراق و ئەمریکا.
سەرۆکایەتیى کۆماری عێراق ئاماژەى بەوەداوە، بەردەوامن لە هەڵوێستەکانیان بەرامبەر بەوەى لە ناوچەکە روودەدەن، بەتایبەت ئەوەى پەیوەندارە بە دۆسیەى فەلەستین و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا، هەروەها ئەو پەیوەندییانە لەسەر بنەماى سیاسەتى راگەیێندراوى عێراقە، کە لەو چوارچێوەیەدا سەرکۆنەى بۆردوومانکردنى چەند ناوچەیەکى لە عێراق کردووە بە بۆدروومانەکانى ئەمریکاشەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ