سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین دەستبەسەر کرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەستپاکیی عێراق، بە تۆمەتی " بەهەدەردانی دارایی گشتی" سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین دەستبەسەر دەکات.
 
یاسین محەممەد عەلی داوودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین، ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسانی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمجەد تلمەس، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی پەروردەی پارێزگای سەلاحەدین بووە، بەتۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی دارایی گشتی، لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراقەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەستبەرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەکرێت."
 
ئەمجەد تلمەس، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین، ئێستا ئەندامی هاوپەیمانی عەزمە بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەرائی، دوای ئەوەی ریزەکانی حیزبەکەی ئەحمەد جبووری ئەبومازنی بەجێهێشت.
 
دەستەی دەستپاکیی عێراق، رۆژی 31-3-2026، راپۆرتی ساڵانەی چالاکییەکانی بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە. بەگوێرەی راپۆرتەکە، ساڵی رابردوو لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی فەرمانی بانگهێشتکردن بۆ 14 هەزار و 645 کەس دەرچووە، کە 18ـیان وەزیر و 276ـیان پلەی تایبەت (بەڕێوەبەری گشتی و هاوپلەکانیان) بوون.
 
بەپێی ئامارەکانی دەستەکە، پار لێکۆڵینەوە لە 31 هەزار و 355 دۆسیەی گەندەڵی کراوە و 3,461 فەرمانی دەستگیرکردن دەرکراون کە 21یان لە پلەی وەزیردابوون.
 
دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە رێگەی ئەو لێکۆڵینەوانەوە توانیویانە رێگری لە بردنی زیاتر لە 837 ملیار دینار و 550 هەزار دۆلار بگرن، هەروەها لێکۆڵینەوەیان لە 116 پڕۆژەی پەککەوتوو لە 10 پارێزگای جیاوازی عێراق کردووە کە بەهای پڕۆژەکان بە سەدان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک تەنکەری سووتەمەنی. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

قایمقامی روتبە: رۆژانە 500 بۆ 700 تانکەر نەوتی رەشى عێراق هەناردەی سووریا دەکرێت

قایمقامی قەزای روتبە لە پارێزگاى ئەنبار رایگەیاند، لە دەروازەی وەلیدی سنوورى ئەو قەزایەوە، رۆژانە 500 بۆ 700 تانکەر نەوتی رەشی عێراق هەناردەی سووریا دەکرێت و لە وێستگەی بەندەری بانیاس سەرقاڵی چاککردنی پەمپەکانیانن بۆ ئەوەی بتوانن توانای کۆگەکردنی نەوت خێراتر بکەن.