رووداو دیجیتاڵ
لە بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق، دەست بەسەر پێنج کۆنتێنەر یاریی ئاگرینی قاچاخدا گیرا کە هاوردەکردنیان قەدەخەیە.
عەلائەدین قەیسی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئایاری 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندی یاسایی لە دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی ئوم قەسر، دوێنێ سێشەممە دەستیان بەسەر پێنج کۆنتێنەردا گرت.
بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، "ئەو کۆنتێنەرانە کە قەبارەیان 40 پێ بووە، یاریی ئاگرینیان تێدابوو کە هاوردەکردنیان قەدەخەیە و بۆ قاچاخچێتی ئامادەکرابوون."
عەلائەدین قەیسی ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دەستبەسەرداگرتنەکە، کۆنووسێکی پشکنینی فەرمی کە بە وێنە پشتڕاستکراوەتەوە ئامادەکرا، کۆنتێنەرەکان رەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسری باکوور کران بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ