رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیێنێت، فراکسیۆنی پارتی بەشداریی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق دەکەن و دەنگ بە کابینەکەی عەلی زەیدی دەدەن.
عەلی شێخ خاڵس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئایاری 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گەڕاونەتەوە بەغدا، بەشداری لە دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق دەکەن و دەنگ بە کابینە وەزارییەکەی عەلی فالح زەیدی دەدەن."
سبەی پێنجشەممە 14ی ئایاری 2026، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە کابینەکەی عەلی فالح زەیدی کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی بەرنامەی کار کە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقەوە دیاریکراوە، کۆبوونەوەکە کاژێر 04:00ی ئێوارە، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان بە بەرنامەی حکومەت و حکومەتەکەی عەلی فالح زەیدی.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 27ی نیسانی 2026، عەلی فالح زەیدی بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێ راسپێردرا و 30 رۆژی پێدرا بۆ پێکهێنانی کابینەکەی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ