فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا خستنەخوارەوەی درۆنێک لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

13-09-2025
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەنگۆی خستنەخوارەوەی درۆنێک لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە لە بەغدا بڵاودەبێتەوە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداش رەتی دەکاتەوە. 

عەمید عەباس مەفرەجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی لە سنووری ناوچەی سەوز کەوتووەتە خوارەوە، تەنیا بۆ مەبەستی وێنەگرتن بەکارهێندراوە.
 
لە بەشێکی دەزگاکانی راگەیاندن و پلاتفۆڕمەکاندا باس لەوە دەکرێت، ئەو درۆنە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا خراوەتە خوارەوە.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا گوتی: "کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بووە لەپشت یەکێک لە هۆتێلەکان."
 
گوتیشی، "ئەو دەنگۆیانەش کە باس لەوە دەکەن درۆنەکە لەلایەن سیستمی بەرگریی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا خراوەتە خوارەوە، دوورن لە راستییەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.