عێراق
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ موسه‌ننا سامه‌ڕائى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم.
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لعه‌زم کۆبووەوە و هەردوولا پشتگیریی خۆیان بۆ گفتوگۆی هەولێر و بەغدا بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان دووپات کردەوە.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێنراوێکدا گوتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ موسه‌ننا سامه‌ڕائى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم، "تيشكيان خسته دوا پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق و پێويستيى وڵاتيان به هاريكاريى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى هه‌مووان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان، دووپات كرده‌وه."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا "هاوڕا بوون له‌سه‌ر پاراستنى سه‌قامگيرى و به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى عێراق و پشتگيرى له گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و دابينكردنى ماف و شايسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان."
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی شەممە، 13ی کانوونی دووەمی 2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و هەمان رۆژ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری؛ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم؛ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا؛ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق و ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە.
ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی هەبوو؛ لەگەڵ هەریەکە لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی؛ موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق؛ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کۆبووەتەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ