رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی بارانبارین و نالەباریی کەشوهەوا، پارێزگارى نەینەوا بڕیاری دا رۆژى پێنجشەممە لە فەرمانگەکانی ئەو پارێزگایە جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بکرێتە پشوو.
رۆژی 14ـی شوباتى 2024، عەبدولقادر دەخیل، پارێزگارى نەینەوا لە راگەیێندراوێکدا بڕیاریدا رۆژى پێنجشەممە (15ـی شوباتی 2024) لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەو پارێزگایە بکرێتە پشوو، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە بڕیارى ئەو پشووە بەهۆى بەردەوامیى بارانبارینەوە بووە لەو پارێزگایە.
رۆژی 14ـی شوباتى 2024 سەعد جبوورى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیى نەینەوا بە تۆڕى میدیایی رووداوى رایگەیاند ئەوان وەک فەرمانگەى خزمەتگوزارى، بڕیارى پشووەکە نایانگرێتەوە و ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەگەرى روودانى لافاو لەو پارێزگایە و تیمەکانیان ئامادەکراون.
بەگوێرەى پێشبینییەکانى دەستەى کەشناسی و بوومەلەرزەزانیى عێراق، سبەى لە سەرجەم شارەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان باران دەبارێت و پلەى گەرما لە هەندێک لە شارەکاندا بۆ 11 پلەى سیلیزى دادەبەزێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ